بەرووبوومی کیمیاوی کێڵگە نەوتییەکان

چارەسەری کیمیاوی بۆ کێڵگە نەوتییەکان

کۆمپانیای ئەلموروج چارەسەری کیمیاوی پێشکەوتوو بۆ کێڵگە نەوتییەکان پێشکەش دەکات کە بۆ پشتگیری ئەدا، کارایی و متمانەپێکراوی کارە گرنگەکانی نەوت و گاز لە درێژایی سووڕی بەرهەمهێناندا پەرەیان پێدراوە. بە سوودوەرگرتن لە توانای بەرهەمهێنان و تێکەڵکردنی ناوخۆییمان، مەودایەکی فراوان لە بەرووبوومی کیمیاوی تایبەتمەندی کێڵگە نەوتی بەرهەم دەهێنین و دابین دەکەین کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی کارکردن دیزاین کراون.

ئەم پەرەسەندنانە ئەلموروجی کردووە بە یەکێک لە بەهێزترین و بەرفراوانترین کۆمپانیا لەبواری بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری پیشەسازی.

بەرووبوومی کیمیاوی گەڕان و بەرهەمهێنان (Upstream)/کیمیایی خۆڕسک

جیاکەرەوەکانی ئیمولشن (Demulsifiers)

بەرووبوومی کیمیاوی کە کێشەکانی ئیمولشن لە بەرهەمهێنان و چارەسەری نەوتی خاو.

ڕێگرەکانی داخوران (Corrosion Inhibitors)

بەرووبوومی کیمیاوی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داخوران لە بەرهەمهێنان، چارەسەری و گواستنەوەدا.

دژەکەفەکان (Defoamers)

بەرووبوومی کیمیاوی بۆ جیاکردنەوەی گاز لە نەوت و ئاو.

لەناوبەرەکانی زیندەوەرە وردەکان (Micro Biocides)

بەرهەم بۆ کۆنترۆڵکردنی مەودایەکی فراوان لە چالاکی باکتریای زیانبەخش.

لابەرەکانی ئۆکسجین (Oxygen Scavengers)

بەرووبوومی کیمیاوی چارەسەرکردن بۆ سیستەمە کاراکانی تێکردنی ئاو.

ڕێگرەکانی پارافین (Paraffin Inhibitors)

بەرهەم بۆ لابردنی نیشتووی مۆم و ئەسفەڵتین کە بەرهەمهێنان سنووردار دەکات.

توێنەرەوەکانی نیشتوو (Scale Dissolvers)

بەرهەم بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشتووی کانزایی لە کارەکانی بەرهەمهێناندا.

ڕێگرەکانی نیشتوو (Scale Inhibitors)

ڕێگر بۆ نیشتووی سلفەیت و کاربۆنەیت لە پرۆسەکردنی ئاودا.

پاڵاوگەی ئاو (Water Clarifiers)

بەرووبوومی کیمیاوی بۆ لابردنی پاشماوەی هایدرۆکاربۆن لەو ئاوەی بۆ فڕێدان ئامادەکراوە.

بەرووبوومی کیمیاوی پاڵاوتن و پترۆکیمیاوی (Downstream)

بەرووبوومی کیمیاوی پرۆسەی پاڵاوگە

بەرووبوومی کیمیاوی چارەسەرکردنی ئاو و ئاوی قورس وەک بەرووبوومی کیمیاوی یەکەکانی RO/UF، یارمەتیدەرەکانی مەیین، و بەرووبوومی کیمیاوی چارەسەرکردنی ئاوی ساردکردنەوە و بۆیلەر.

میتایل داییئیسانۆل ئەمین (MDEA)

مادەیەکە بەکاردەهێنرێت بۆ لابردنی کبرتیدی هایدرۆجین (h2s ) وە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن(co2) گازی سروشتی لادەبات، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ شیرینکردنی گاز بەکاردێت چونکە وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت.

داییئیسانۆل ئەمین (DEA)

گازە ترشەکان (H₂S و CO₂) هەڵدەمژێت، لەو کارگە گازانە بەکاردێت کە پێویستیان بە شیرینکردنی تەواوی گاز هەیە.

مۆنۆئیسانۆل ئەمین (MEA)

بە خێرایی CO₂ و H₂S لادەبات، بەرووبوومێکی کیمیاوی کارایە بەڵام لەوانەیە زیاتر لە ئەمینەکانی تر داخوران دروست بکات.

تراییئیسیلین گلایکۆل (TEG)

هەڵمی ئاو لە غاز لادەبات، ڕێگری لە داخوران وشكبونەوەی غاز دەگرێت بۆ گواستنەوە.

مۆنۆئیسیلین گلایکۆل (MEG)

ڕێگری لە پێکهاتنی کریستاڵی هایدرەیت دەکات لە ناو هێڵە بۆرییەکاندا ، لە سیستەمە دەریاییەکان و سیستەمەکانی گازی سارددا باوە.

میتانۆل

دەکرێتە ناو هێڵەکانی گاز بۆ ڕاگرتنی پێکهاتنی هایدرەیت، زۆرجار بۆ کارە کاتیەکان یان لەناکاوەکان بەکاردێت.

دژەکەف (Antifoam)

پێکهاتنی کەف لە ناو سیستەمەکانی ئەمین و گلایکۆل کەم دەکاتەوە، و یارمەتی کارکردنی ئارامتری وێستگە دەدات.

ڕێگرەکانی داخوران (Corrosion Inhibitors)

ئامێری کانزایی و هێڵە بۆرییەکان لە ژەنگ و داخورانی کیمیاوی دەپارێزن کە پیسکەرەکانی غاز دروستی دەکەن.

لابەرەکانی H₂S (H₂S Scavengers)

مادەیەکی کیمیاویە کە گازی ژەهراوی هایدرۆجین سەلفاید لادەبەن کاتێک یەکەی ئەمین بەردەست نییە.

کاربۆنی چالاک

پیسی و پیسکەرەکان لە سیستەمە کیمیاوییە سووڕاوەکان دەپاڵێوێت، و توێنەرەکان پاکتر ڕادەگرێت.

هایدرۆکساید سۆدیۆم (سۆدای کاوستیک)

گازە ترشەکان و لێکدراوە گۆگردییەکان بێلایەن دەکاتەوە، بۆ یارمەتیدان لە پاککردنەوە و پاڵاوتنی ڕەوتی گاز بەکاردێت.

پێویستت بە چارەسەرێکی کیمیاوی هەیە کە بۆ کێڵگەکەت تایبەتکراوبێت؟