دەربارەی ئەلموروج
دەربارەی ئێمە
دابینکەری متمانەپێکراوی خزمەتگوزاری نەوتی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە

کۆمپانیای ئەلموروج بۆ خزمەتگوزاری نەوتی سنووردار لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک ئەندامێکی گروپی ساپکۆ دامەزرا، و بووە بە یەکێک لە دابینکەرە متمانەپێکراوەکانی خزمەتگوزاری تەواوکەری کێڵگە نەوتی، بەرهەمهێنانی کیمیاوی، و چارەسەری تەکنیکی تایبەتمەند کە پشتگیری سێکتەری وزە دەکات لە عێراق. بە بوونی کارکردنی بەردەواممان بەکاریگەری لە بەغدا و بەسرە و هەولێر، لەگەڵ هەبوونی کارگەی نایابی تێکەڵەی کیمیاوییە نەوتییەکانمان لە باکووری رومەیلە ، وە بەردەوامی دان بە وەبەرهێنان لە بنیاتنانی توانای پێشکەوتوو کە ڕاستەوخۆ کاربکاتە سەر دابینکردنی پێداویستیەکانی پیشەسازی نەوت و گازی هاوچەرخ ٠
شارەزاییمان
شارەزاییمان هەیە لەبواری بەرهەمهێنانی بەرووبوومی کیمیاوی، خزمەتگوزاری بیرهەڵکەندن و چاکسازی بیرەکان، چارەسەری دابینکردنی پیشەسازی، بەرنامەکانی بەڕێوەبردنی کیمیاوی، و خزمەتگوزاری پشتگیری تایبەتمەند کە بۆ باشترکردنی کارایی، سەلامەتی و کارایی کارگێڕی پەرەیان پێدراوە. لەسەر بنەمایەکی شارەزایی تەکنیکی، باشیی کارگێڕی، بەڕێوەبردنی کوالیتی، و هاوبەشی ستراتیژی درێژخایەن، ئەلموروج بەردەوامە لە ئەنجامدانی ڕۆڵێکی چالاک لە پشتگیری پەرەسەندنی پیشەسازی عێراق لەگەڵ پێشکەشکردنی چارەسەری متمانەپێکراو کە چاوەڕوانییە نێودەوڵەتییەکانی پیشەسازی دابین دەکات.
- بەرهەمهێنان و تێکەڵکردنی بەرووبوومی کیمیاوی لە دامەزراوەکەمان لە باکووری رومەیلە
- بیرهەڵکەندن، چاککردنەوەی بیر و خزمەتگوزاری گشتگیری کێڵگە نەوتی
- دابینکردنی پیشەسازی، پشتگیری لۆجستی و ڕاوێژکاری تەکنیکی
- بەڕێوەبردنی کوالیتی و هاوبەشی ستراتیژی درێژخایەن

لۆجستی متمانەپێکراو
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خێرا و لۆجستی متمانەپێکراو بۆ کڕیار و هاوبەشەکانمان.
پشتگیری تەرخانکراو
پێشکەشکردنی پشتگیری پێویست بۆ کڕیارەکانمان لە ڕێگەی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن کە لەلایەن گروپێک ئەندازیار و تەکنیسیەنی زۆر شارەزاوە پێشکەش دەکرێت، کە خۆیان تەرخان کردووە بۆ نایابی لە بواری پسپۆڕییاندا.
پەرەپێدانی بەهرە
پەرەپێدانی هێزی کاری بەتوانا لە ڕێگەی بەرنامەی ڕاهێنانی بەردەوامی کارمەند و کڕیار کە لە ناوخۆی عێراق ئەنجام دەدرێت.